نرخی زه‌وی له شارهكانداو كاریگه‌ریی له‌سه‌ر چڕی دانیشتوان
نرخی زه‌وی له شارهكانداو كاریگه‌ریی له‌سه‌ر چڕی دانیشتوان
نوسینی م.ی. فاتیمه قادر مسته‌فا |
|
له راستیدا گه‌شه‌ی دانیشتوان له جیهان و پێشكه‌وتنی شارستانی وا له مرۆڤ ده‌كات، كه پێویستی به ده‌رامه‌تی ئابووریی جۆراوجۆر بێت، بۆیه په‌یوه‌ندی به‌هێز هه‌یه
له نێوان چڕی دانیشتوان و بواره ئابوورییه‌كه‌ی، بێگومان شاره‌كان شوێنی پێكهاته‌ی مرۆڤه، چونكه شار یه‌كێكه له شوێنه گرنگه‌كانی نیشته‌جێ بوونی مرۆڤ. له‌به‌ر ئه‌وه زانسته‌كانی كۆمه‌ڵناسی و ئابووری و ڕامیاری و جوگرافی جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه له چوارچێوه‌ی شاره‌كاندا كردۆته‌وه. دانیشتوان له شاردا، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دووچاری گۆڕانكاری ده‌بێت. شاره‌كان به‌و ناوه‌نده له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن كه‌هه‌زاران ساڵه دانیشتوان بوَخوَیان راده‌كێشن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه ئیداری و حكومییه‌كانیان تێدایه، كه‌دواتر ده‌بنه شوێنی كوَبوونهوهی كوَمهڵێكی زوَر له‌چالاكییه ئابورییه‌كان ئه‌مه‌ش ده‌بێته هوَی فراوانبوونی شاره‌كان .
شار بریتی یه له كوَبوونهوهی كوَمهڵێك كه‌سی جێگیر‌و دروستكردنی تێكهلاَوی پیشه‌یی ناكشتوكاڵی، كه‌لێره‌دا دانیشتوان به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی لێك نزیكن، بهلاَم به‌شێوه‌یه‌كی كوَمهلاَیهتی لێك دوور ده‌كه‌ونه‌وه، شار ئه‌و مه‌ڵبه‌نده ئاوهدانیهیه كه له‌ئێستادا چوارچێوه‌یه‌كه بوَ له‌ئامێز گرتنی ژماره‌یه‌كی زوَر لهمروَڤهكان و داموده‌زگا میری و دامه‌زراوه كه‌لتوری و هونه‌ری و ڕوَشنبیرییهكان كه خواسته‌كانی مروَڤ و غه‌ریزه‌ی كوَمهلاَیهتی هه‌وێنی پێكهێنانی بوون.
فراوانبوونی شاره‌كان و زوَر بوونی قه‌واره‌یان و گه‌وره‌بوون و گرنگیان بوَته هوَی به‌شداری بوونیان له‌گه‌شه‌سه‌ندنی دیارده‌ی شارستانیه‌تی له‌جیهاندا، بوَته جێگه‌ی گرنگی پێدانی توێژه‌ران ، هه‌ریه‌ك لهگوَشه نیگای تایبه‌تی وردی خوَیهوه ئه‌م دیارده‌یه ده‌بینێ، له‌دروست بوونی و گه‌شه‌كردن و په‌ره‌پێدانیدا، له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی ناوخوَی و ئه‌و كێشانه‌ی ڕووبه‌رووی ده‌بێته‌وه هانده‌رێكه بوَ به‌كارهێنانی تواناكانی و لێهاتوویی له‌مبواره.
فراوانبوونی شار و پێشكهوتنهكهی به‌ڵگه‌یه بوَ ڕێژه‌ی دانیشتوان و جوَرهكهی و خێرای گه‌شه‌كردن، ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی له‌نێوان گه‌شه‌ی دانیشتوان و فراوانبوونی ڕووبه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی هاوته‌ریب بێ زیادبوونی ڕێژه‌ی دانیشتوان له‌شاره‌كاندا هاوكاته له‌گه‌ڵ زیادبوونی ڕووبه‌ری شار له‌ئه‌نجامدا ده‌بێته هوَی زیادبوونی داواكاری له‌سه‌ر زه‌وی نوێ ، كه‌ده‌بێته هوَی گه‌وره‌بوونی شار به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كی خێرا، ئه‌مه‌ش رۆڵی هه‌یه له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وتنی ئێش و شوێنی نیشته‌جێ بوون وه‌ك ڕێزێك بوَ مروَڤـ كهبگونجێ له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌ڵه‌باڵغیه‌دا قه‌یرانی دانیشتوان‌و كه‌می به‌رهه‌مه خوَراكییهكان چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك، دابه‌شكردنی ئاو و به‌كارهێنانی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست و دابینكردنی كاره‌با و سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی جیاواز، كه ئه‌مه پێداویستیه‌كی سه‌ره‌كی یه له‌پێداویستیه‌كانی شار له ولاَته پێشكه‌وتووه‌كان و تازه پێگه‌یشتووه‌كاندا.
شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش وه‌كو سه‌رجه‌م شاره‌كانی تری جیهان له‌ئاكامی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گه‌شه‌ی شارنشینی و كوَمهڵێك هوَكاری تری سروشتی و مروَیی ڕووبه‌روی فراوانبوونی ڕووبه‌ره‌كانیان بونه‌ته‌وه، بۆ نموونه شاری هه‌ولێر ساڵی (1957) ڕووبه‌ره‌كه‌ی (841,2)هێكتار بووه، بهلاَم له ساڵی ( 2005) ڕووبه‌ره‌كه‌ی گه‌یشته (13113)هێكتار .
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌یری شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین ئه‌م دیارده‌یه به ڕوون و ئاشكرا دێته به‌رچاو، كه رووبه‌ری شاره‌كان به‌رده‌وام له فراوانبووندایه به شێوه‌ی گشتی، باشترین نموونه‌ش له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته شاری هه‌ولێره، كه سنوری شار بێئه‌ندازه به‌ره‌وه فراوانی چووه، به تێپه‌ڕبوونی ساڵه‌كان سنوره‌كه‌ش گه‌وره‌و فراوان بووه تا وایلێهاتووه كۆمه‌ڵگاكانی ده‌وروبه‌ریشی بگرێته خۆی واتا له ناو یه‌ك سنوری شاره‌وانیدا بن.
نرخی زه‌وی و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر چڕی دانیشتوان :
یه‌كێ له‌و هۆكارانه‌ی كه كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر جیاوازی چڕی دانیشتوان ( مه‌به‌ست دانیشتوانه له یه‌كه‌ی ڕووبه‌ردا )، له شاره‌كاندا جیاوازی نرخی زه‌وییه له رووبه‌ری شاردا، چونكه ئه‌م نرخه له سنوری شاردا وه‌ك یه‌ك نییه، له هه‌ندی گه‌ڕه‌ك و به‌شی شاردا نرخی زه‌وی گرانتره له چاو هه‌ندی به‌شی تری شار‌و گه‌ڕه‌كدا، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر هه‌ندێ هۆكاره، وه‌ك نزیكی له ناوچه‌ی بازرگانی شار‌و داموده‌زگا حكومییه‌كان و سه‌نته‌ری شار‌و نزیكی له شوێنه كارگوزارییهكان ....تادوایی. یه‌كه‌ی رووبه‌ر له ناوه‌وه‌ی شار، جێگیره‌و ناتوانرێت بگوێزرێته‌وه، گۆڕانی نرخیش پشت به كۆمه‌ڵێك هۆكار ده‌به‌ستێ، كه به‌ستراوه‌ته‌وه به شوێن و هۆكاره‌كانی و جۆری تریش به‌ستراوه‌ته‌وه به شێوه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و ناوچه‌یه‌و توانای گه‌یشتن پێی. به‌رزیی نرخی زه‌وی له‌شار به‌هۆی زۆربوونی داواكارییه، به گوێره‌ی كێبركێی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ، كه ئه‌وه‌ش به گوێره‌ی به‌رزی ئاستی گوزه‌ران زیاد ده‌بێ. زه‌وی له‌شار بۆ مه‌به‌ستی جۆراوجۆر به‌كاردێت وه‌ك خانوبه‌ره‌و بازرگانی و ده‌زگای حكومی و شتی تر، بهلاَم بۆ مه‌به‌ستی خانووبه‌ره به پله‌ی یه‌كه‌م دێت، چونكه رووبه‌رێكی فراوانی گرتۆته‌وه به به‌راوورد له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی تر. سه‌نته‌ری هه‌موو شارێك ناوكی شاره و پێشده‌كه‌وێ و فراوان ده‌بێ له هه‌موو ئاراسته‌كانی، ئه‌وه‌ش به به‌كارهێنانی جۆراو جۆر وه‌ك یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون و بازاڕ‌و شتی تر، جوڵه‌ی خه‌ڵكیشی تێدا به‌رده‌وامه به هه‌موو جۆره جوڵه‌یه‌ك، به‌رده‌وامی زۆر بوونی دانیشتوانیش وا ده‌كات كه شاره‌كه به‌ره‌و فراوانی بچێت به دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی نوێ له ده‌وروبه‌ری شاردا، جا ئه‌وه‌ش به زۆربوونی سروشتی (واتا جیاوازی له نێوان له دایكبوون و مردن) بێت یان كۆچی خه‌ڵك له گونده‌كان یان شاره‌كان به‌ره‌و ئه‌م شاره بێت، واتا نرخی زه‌وی له شاردا كاریگه‌ره به هه‌ندێك هۆكار وه‌ك:
1- تێكڕای زیادبوونی دانیشتوان ( سروشتی یان میكانیكی) له ناوچه شارنشینه‌كان.
2- چڕی دانیشتوان له شاردا.
3- بوونی بازاڕ له ناوچه‌ی ئاره‌زوومه‌ند.
4- كاریگه‌ریی و گۆڕانكاری شوێنگه له ڕووی ئاووهه‌واو سه‌چاوه‌ی ئاو.
5- به‌رزی و نزمی ڕووی زه‌وی.
6- شێوه‌و جۆری خانووبه‌ره‌و باڵه‌خانه‌كان له ناوچه شارنشینه‌كان.
بهلاَم شوێنگه به یه‌كێ له هۆكاره كاریگه‌ره‌كان داده‌نرێ له‌سه‌ر به‌رزی نرخی زه‌وی له شاره‌كاندا، له راستیدا سه‌نته‌ری شار ناوچه‌یه‌كی بازرگانییه بۆیه نرخ له‌م ناوچانه‌ی شار گرانتره له چاو به‌شه‌كانی تری شار، چونكه كێبركێ ده‌كات له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانه‌كانی تر. واتا نرخه‌كه به‌ستراوه‌ته‌وه به شێوازی ئه‌و به‌كارهێنانه، هه‌تا له سه‌نته‌ر دوور بكه‌وینه‌وه نرخ كه‌متر ده‌بێت و چڕی دانیشتوانیش كه‌م ده‌كات، چونكه ده‌وروبه‌ری شار دوور ده‌كه‌وێته‌وه له هه‌موو پیشه‌یه‌كی جۆراوجۆر له شار و كارگوزارییهكانی شار، بۆیه ئاره‌زووی خه‌ڵك له نیشته‌جێبوونیش كه‌م ده‌كات. هه‌تا ئه‌و رووبه‌رانه‌ی كه كهوتونهوته سه‌ر شه‌قام به تایبه‌تی شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان نرخیان به‌رزتره له چاو ئه‌و ناوچانه‌ی كه دوورن له شه‌قامه‌كان، واتا په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز هه‌یه له نێوان زۆری به‌كارهێنان و نرخی زه‌وی بۆ نموونه ئه‌و كه‌سه‌ی خانوویه‌ك ده‌كات دوور له شوێنی كاركردنی تێچوونی هاتوچۆی زۆره تا ده‌گاته ئه‌و شوێنه‌ی كاركردنی به به‌راوورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ی كه نزیكی شوێنی كاركردنه‌كه‌یه‌تی، ته‌نانه‌ت جیاوازی له نرخ هه‌یه له نێوان پارچه‌یه‌ك بۆ پارچه‌یه‌كی تر له شاردا. كه كاریگه‌ره به تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و شوێنه، گه‌شه‌كردن و زوَر بوونی دانیشتوان له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌ك بێت و به‌هه‌ر جوَرێك بێت ده‌بێته هوَی گه‌وره‌بوونی شار‌و فراوان بوونی، هوَكارێكی سه‌ره‌كی یه بوَ دروستبوونی قه‌یرانی نیشته‌جێ بوون، بههوَی ئه‌وه‌ی كه‌ژماره‌ی دانیشتوانی شاره‌كان گه‌شه ده‌كه‌ن رووبه‌ری زه‌وییه‌كه‌ی به‌رفراوان ده‌بێت ، ئه‌وكاته شار كار‌و پێكهاته‌ی نوێی بوَ زیاد ده‌بێت له‌ژێر كاریگه‌ری پێكهاته‌ی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی، مه‌ڵبه‌ندی شاره‌كان به‌ناوكی دانیشتوانی كوَمهڵگه گه‌وره‌كان داده‌نرێت له‌چوارچێوه‌ی رووبه‌رێكی دیار كراودا ، چالاكی و كاره‌كانیان له‌هه‌ردوو چوارچێوه‌ی (جێگه) و (شوێن ) دا په‌یڕه‌و ده‌كرێ، پێكهاته‌ی دانیشتوان به‌خاوه‌ن گرنگی یه‌كی گه‌وره داده‌نرێت له‌به‌ر بوونی پێكهاته‌ی دانیشتوان له‌كاره‌كاندا، هه‌ر پێكهاته‌ی دانیشتوانه بنه‌مای به‌رپابوونی مه‌ڵبه‌نده شارستانیهكانه له كوَمهڵگاكاندا ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌ر پێكهاته‌ی دانیشتوانه ده‌بێته هوَی په‌ره‌سه‌ندنی رووبه‌ری زه‌وی دانیشتوان گوَڕانی شێوازی به‌رهه‌مهێنان له‌و رووبه‌ره‌دا، له‌لایه‌كی تر دابه‌شكردنی زه‌وی و خانوو به‌سه‌ر دانیشتواندا له‌و ناوچانه‌ی كه تازه‌ن له‌شاره‌كه‌دا ده‌بێته هوَی فراوان بوونی شار، جگه له‌مه‌ش پروَسهی نوێ كردنه‌وه‌ی شاریش ده‌بێته هوَی فراوان بوون ، له‌لایه‌كی تره‌وه دروست كردنی شه‌قامه‌كان و ئاڵوگوَڕكردنی زه‌وی نیشته‌جێ بوون له‌مه‌ڵبه‌ندی شار و ده‌وروبه‌ری هوَكارێكن بوَ گه‌وره بوونی شار .
هه‌ركاتێك شار فراوان بێت دووری له‌مه‌ڵبه‌ندی شاره‌كه‌وه زیاد ده‌كات سه‌باره‌ت به‌دانیشتوانی ده‌وروبه‌ری شاره‌كه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ركاتێك دووری له‌چه‌قی شاره‌كه‌وه زوَر بێت ئه‌وا شاره‌كه گه‌وره‌و فراوان ده‌بێت، مه‌ڵبه‌ندی شار (ناوه‌راستی شار) ده‌بێته شوێنێكی سه‌رنج راكێش بوَ دانیشتوان. گه‌شه‌كرنی شارستانی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ست پێكراو له‌م دوایانه‌دا زیادیكردووه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ كاته‌كانی پێشتر له‌مێژووی مروَڤایهتی دا ، بێگومان ئه‌م گه‌شه‌كردنه‌ش بههوَی گوَڕانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵییه‌وه بووه، ئه‌و هوَكارانهی كه‌بوونه هوَی ئاسانكردنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان شاره‌كاندا بوَ به‌ده‌ستهێنانی پێداویستی یه‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ده‌كرێ بڵێین ئه‌م هوَكارانه پشتیوانی باشن بوَ فراوانبوونی شاره‌كان كه‌هه‌موو جیهانی گرته‌وه، بهلاَم ده‌توانین بڵێین گه‌شه‌ی دانیشتوان به‌پله‌ی یه‌كه‌م بوَته هوَی ئه‌م فراوانبوونه، ئه‌م زیاد بوونی دانیشتوانه‌ش له‌شاره‌كاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بوَ دوو گوَڕانكاری بنچینه‌یی كه یه‌كه‌میان زیادبوونی سروشتی له ژماره‌ی دانیشتواندا بههوَی گه‌شه‌كردنی باری ئابووری دانیشتوان و باری كوَمهلاَیهتی، دووه‌میان دیارده‌ی كوَچكردن له لادێكانه‌وه بوَ شاره‌كان. بێگومان چڕی دانیشتوانی شاریش كاریگه‌ره به قه‌باره‌ی ئه‌و شاره راده‌ی فراوانبوونی كه تاچ راده‌یه‌ك رێگریی نییه له فراوانبوونی به هۆی بوونی به‌رزی و نزمی و گردوو چیا له به‌رده‌میدا ئه‌گه‌ر ئه‌م هۆكارانه هه‌بن ئه‌وه شاره‌كه ناتوانێت به‌ره‌و فراوانبوونی زۆر بچێت، له چاو ئه‌و شارانه‌ی كه ڕووه‌كه‌یان ته‌خته، توانایی فراوانبوونی زۆرتره، چونكه ڕێگری له‌به‌ر ده‌مدا نییه. جیاوازی چڕی دانیشتوانی شار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م هۆكارانه:
1- جیاوازی نرخی زه‌وی، به‌رزی له سه‌نته‌ری شاره واتا ناوچه‌ی كاركردن (C.B.D)، و كه‌می نرخ له ده‌وروبه‌ری شار، له‌گه‌ڵ بوونی شوێنی سه‌وزایی و شه‌قامی فراوان له ده‌وروبه‌ر.
2- جیاوازی ئاستی گوزه‌رانی تاك، چونكه خه‌ڵكی هه‌ژار ده‌یه‌وێ خانووی له نزیك شوێنی كاركردن بێت به به‌راورد له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ده‌وڵه‌مه‌ند.
3- هۆكاری مێژوویی، وه‌ك زانراوه سه‌نته‌ری شار ناوكی مێژووه، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌یه له‌سه‌ر بوونی ناوچه‌ی كاركردن و بازرگانی.
سه‌ڕه‌رای جیاوازی چڕی دانیشتوان له شاردا جگه له‌مانه پلاندانانی شارستانی ده‌توانێ نرخی زه‌وی له شاردا به‌رز بكاته به هۆی:
1- جۆر و شێوه‌ی درێژبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له شاردا.
2- دیاریكردنی شوێنی دامه‌زراوی گشتی.
3- دیاریكردنی بڕو فراوانی شه‌قام و ناوچه‌ی كراوه له ناوه‌وه‌ی شاردا.
هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ی كه باسمان كردن وایكردووه كه نرخی زه‌وی له شاردا جیاواز بێت، ده‌ره‌نجام چڕی دانیشتوانیش جیاواز بێت، چونكه نرخی زه‌وی و چڕی دانیشتوان دوو هۆكاری سه‌ره‌كین كه كارلێك ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كتر بۆ دروستبوون و فراوانبوونی شار، ئه‌م دیارده‌یه‌ش به زه‌قی دیاره له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه شاره‌كان به‌ره‌و فراوانی ده‌چن به به‌رده‌وامی له ده‌ره‌نجامی زۆربوونی دانیشتوان، بۆ زیاتر ڕوونكردنه‌وه‌ی نرخی زه‌وی له‌م نه‌خشه‌ی خواره‌وه به‌رچاو ده‌كه‌وێت، كه شاری هه‌ولێر وه‌ك نموونه وه‌رگیراوه.
تێكڕای نرخی زه‌وی به دۆلار له شاری هه‌ولێر ساڵی 2005
سه‌رچاوه :
1– وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر، به‌شی نه‌خشه‌ی بنه‌ڕه‌تی، نه‌خشه‌ی بنه‌ڕه‌تی تایبه‌ت به ناو‌و سنووری گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر، ساڵی 2005
2- لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی، به پشت به‌ستن به كۆمه‌ڵێك نووسینگه‌ی فرۆشتنی زهویو خانوبه‌ره‌ی شاری هه‌ولێر.
- بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته سوود له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگیراوه:
1- كامران ولی محمود، دور الهجره فی التوسیع المساحی فی المدینه السودان ( دراسه فیجغرافیه الحچر )، بحپ تقدم به الباحپ لماده مشكلات سكانیه، الماجستر، 2005،ص5.
2- صبر فارس الهیتی، صالح فلیح حسن ،جغرافیه المدن، مدیریه دار الكتب، الموصل، 1986، ص376
3- شیرزاد عبدالعزیز عبدالرحیم، التوسع المساحی لمدینه دهوك ( دراسه جغرافیه المدن )، رساله ماجستیر، كلیه اڵاداب، جامعه صلاح ا‌لدین، أربیل، 1999، ( غیر منشوره )، ص5.
4- صلاح حمید الجنابی، جغرافیه العصر اسُس وتگبیقات، بدون مكان مگبعه، بغداد، 1999، ص282.
5- خالص حسنی اڵشعب، صباح محمود محمد، مورفولوجیه المدینه، مگبعه جامعه بغداد، بغداد، 1983،ص137 .
6- باسم رۆوف ، من التخگیگ المحاصر المدن، مگبعه دار العربیه، بغداد، 1980، ص76 – 77.
7- عبدالفتاح محمد وهیبه، جغرافیه العمران، المعارف الاسكندریه، مصر، 1975.
8- كاید عپمان أبو صبحه، جغرافیه المدن، دار وائل النشر، عمان، 2003.
9- سعدی محمد صالح السعدی والاخرون، جغرافیه الاسكان، مگابع دار الحكمه، اربیل، 1990.
10- عبد علی الخفاف والاخرون، المبادئ العامه لجغرافیا المدن، دار الكندی للنشر والتوزیع، الاردن، 2000.
11- فاتیمه قادر مسته‌فا، دابه‌شبوونی دانیشتوانی شاری هه‌ولێر، چاپخانه‌ی ره‌نج، سلێمانی، 2008.
12- وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر، به‌شی نه‌خشه‌ی بنه‌ڕه‌تی، نه‌خشه‌ی بنه‌ڕه‌تی تایبه‌ت به ناووسنووری گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر، ساڵی 2005.
|